سایتی هەواڵ -
سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com




 

 إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا ، من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له واشهد إن لا اله إلا الله وحده لا شريك له وأشهد أن محمدا عبده ورسوله ( يا أيها الناس اتقوا الله حق تقاته ولا تموتن إلا وأنتم مسلمون ) ( يا أيها الناس اتقوا ربكم الذي خلقكم من نفس واحدة وخلق منها زوجها وبث منهما رجالا كثيرا ونساء واتقوا الله الذي تساءلون به والأرحام إن الله كان عليكم رقيبا ) (يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله وقولوا قولا سديدا يصلح لكم أعمالكم ويغفر لكم ذنوبكم ومن يطع الله ورسوله فقد فاز فوزا عظيما)

برایان و خوشکانی به‌ڕێزم لێره‌وه‌ گفتوگۆیه‌ك له‌ نێوان خه‌ڵکانی به‌هه‌شت و خه‌ڵکانی دۆزه‌خ و ئه‌سحاب ئه‌لئه‌عراف، که‌ خوای په‌روه‌ردگار له‌ قورئانی پیرۆزدا بۆمانی  باس کردووه‌. بۆ ئێوه‌ی به‌ ڕێز ده‌خه‌ینه‌ ڕوو تا زیاتر خۆمان بۆ ئه‌و کات و ساته‌ ئاماده‌ بکه‌ین!

سه‌ره‌تا ئه‌هلی به‌هه‌شت له‌ نێو خۆیاندا گفتو گۆ ده‌که‌ن وه‌ك خوای په‌روه‌ردگار بۆمان باس ده‌کات.

یه‌که‌م: گفتوگۆی ئه‌هلی به‌هه‌شت له‌ نێوخۆیاندا

 

" فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ يَتَسَاءَلُونَ (50) قَالَ قَائِلٌ مِنْهُمْ إِنِّي كَانَ لِي قَرِينٌ (51) یه‌کێکیان مۆڵه‌ت له‌ یه‌کێکی تریان ده‌خوازێت و ده‌ڵێت کاتی خۆی من له‌ دوونیادا هاوڕێیه‌کم هه‌بوو زۆر جار ده‌یوت يَقُولُ أَئِنَّكَ لَمِنَ الْمُصَدِّقِينَ (52) أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَئِنَّا لَمَدِينُونَ (53) ده‌یگوت تۆ باوه‌ڕ به‌ شتی وا ده‌که‌یت؟؟. ئایا ئه‌گه‌ر بووینه‌وه‌ به‌ خاك و ئێسك، ئێمه‌ به‌ڕاست پاداشت ده‌درێینه‌وه‌؟!. پاشان ئیمانداره‌که‌ ڕوو به‌ڕووی هاوه‌ڵه‌کانی وتی: قَالَ هَلْ أَنْتُمْ مُطَّلِعُونَ (54) ئه‌رێ ئه‌وه‌ ئێوه‌ ته‌ماشایه‌ك ناکه‌ن: با بزانین ئه‌و هاوڕێم حاڵی چۆنه‌. فَاطَّلَعَ فَرَآَهُ فِي سَوَاءِ الْجَحِيمِ (55) هه‌ر که‌ سه‌یری کرد بینی وا له‌ ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خدا گیری خواردووه‌.... قَالَ تَاللَّهِ إِنْ كِدْتَ لَتُرْدِينِ (56) ئه‌وسا پێی ووت به‌خوا خه‌ریكبوو منیش وه‌كو خۆت هه‌ڵدێریت. وَلَوْلا نِعْمَةُ رَبِّي لَكُنْتُ مِنَ الْمُحْضَرِينَ (57) خۆ ئه‌گه‌ر نیعمه‌تی هیدایه‌تی خوای په‌روه‌ردگارم نه‌بوایه‌، ئه‌وا منیش له‌ ئاماده‌بوانی ناو دۆزه‌خ ده‌بووم.

پاشان به‌خته‌وه‌ران له‌ خۆشییا ده‌ڵێن: أَفَمَا نَحْنُ بِمَيِّتِينَ (58) ئێمه‌ ئیتر نامرین ژیانمان به‌رده‌وامه‌... إِلا مَوْتَتَنَا الأُولَى وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ (59) جگه‌ له‌ مردنه‌که‌ی یه‌که‌مجارمان، ئێمه‌ ئیتر هیچ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کیش ناچێژین. إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (60) لِمِثْلِ هَذَا فَلْيَعْمَلِ الْعَامِلُونَ (61) به‌ڕاستی ئائه‌مه‌یه‌ سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری گه‌وره‌ و بێ سنور. سوره‌تی الصافات.



دووه‌م : گفتوگۆی نێوان مونافقین له‌گه‌ڵ ئیمانداراندا

يَوْمَ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ لِلَّذِينَ آَمَنُوا ئینجا دووڕوه‌کان هاوار بۆ ئیمانداره‌کان ده‌که‌ن، ده‌ڵێن انْظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِنْ نُورِكُمْ ده‌ته‌ماشایه‌کمان بکه‌ن با له‌ نوری ڕوخسارتان به‌هره‌وه‌ربین. قِيلَ ارْجِعُوا وَرَاءَكُمْ فَالْتَمِسُوا نُورًا به‌ڵام پێیان ده‌وترێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ دواوه‌، خۆتان به‌ دوای نور و ڕوناکیدا بگه‌ڕێن. فَضُرِبَ بَيْنَهُمْ بِسُورٍ لَهُ بَابٌ بَاطِنُهُ فِيهِ الرَّحْمَةُ وَظَاهِرُهُ مِنْ قِبَلِهِ الْعَذَابُ (13) ده‌ست به‌ جێ دیوارێك دروست ده‌کرێت له‌ نێوان ئیمانداران و دووڕوه‌کاندا ده‌روازه‌یه‌کیشی تێدایه‌: دیوی ناوه‌وه‌ که‌ ڕووی له‌ ئیماندارانه‌ ڕووی له‌ ڕه‌حمه‌ت و به‌هه‌شت و  دیوی ده‌ره‌وه،‌ که‌ ڕووی له‌ دووڕووه‌کانه‌ ڕووی له‌ سزا و دۆزه‌خه.‌
ئینجا دووڕووه‌کان هاوار له‌ ئیمانداره‌کان ده‌که‌ن و ده‌ڵێن
يُنَادُونَهُمْ أَلَمْ نَكُنْ مَعَكُمْ ئایا ئێمه‌ هاوڕێی ئێوه‌ نه‌بوین؟! پاشان ئیمانداره‌کانیش ده‌ڵێن قَالُوا بَلَى وَلَكِنَّكُمْ فَتَنْتُمْ أَنْفُسَكُمْ وَتَرَبَّصْتُمْ وَارْتَبْتُمْ وَغَرَّتْكُمُ الأَمَانِيُّ به‌ڵێ وایه‌ به‌ڵام ئێوه‌ خۆتان توشی دووڕوی و پیلان گێڕی کرد، وه‌ خۆتان گومڕای کردن. حَتَّى جَاءَ أَمْرُ اللَّهِ وَغَرَّكُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ (14)  هه‌تا ئه‌مر و ویستی خوا یه‌خه‌ی گرتن و کۆتایی به‌ ژیانتان هات، وه‌ شه‌یتانیش گومڕای کردبوون له‌ میهره‌بانی خوا و له‌ ڕێبازه‌که‌ی وێڵی کردبوون. فَالْيَوْمَ لا يُؤْخَذُ مِنْكُمْ فِدْيَةٌ وَلا مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا مَأْوَاكُمُ النَّارُ هِيَ مَوْلاكُمْ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (15) ئه‌مڕۆ ئیتر هیچ جۆره‌ پاکانه‌ و بارمته‌یه‌ك له‌ ئێوه‌ و ئه‌وانه‌ش که‌ بێباوه‌ڕ بوون وه‌رناگیرێت شوێنه‌وار و مه‌نزڵگای هه‌مووتان ئاگری دۆزه‌خه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش شایسته‌تانه‌، ئای چ سه‌ره‌ئانجامێکی خراپ و ناله‌باره‌.
سوره‌تی الحديد.

 

سێهه‌م : نیدائی ئه‌هلی به‌هه‌شت بۆ ئه‌هلی دۆزه‌خ

سه‌یرکه‌ خه‌ڵکی دۆزه‌خ چۆن وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ وَنَـــادَى أَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابَ النَّارِ خه‌ڵکی به‌هه‌شت بانگی خه‌ڵکی دۆزه‌خیان کرد أَنْ قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا فَهَلْ وَجَدْتُمْ مَا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که‌ خوای په‌روه‌ردگارمان پێی دابووین ده‌ستمانکه‌وت و پێی به‌خشین، ئایا ئێوه‌ش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که‌ په‌روه‌ردگارتان دابووی به‌ڕاستی ده‌ستانکه‌وت؟! قَالُـــوا نَعَـــمْ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَنْ لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ (44) (له‌ وه‌ڵامدا به‌ دڵشکاوی و غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌)وتیان: به‌ڵێ..... ئه‌وسا جاڕچییه‌ك جاڕیدا له‌ نێوانیاندا و هاواری کرد: نه‌فره‌تی خوا له‌ سته‌مکاران بێت.... سوره‌تی  الأعراف




چواره‌م : أصحاب ئه‌لئه‌عراف و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌هلی به‌هه‌شت و ئه‌هلی دۆزه‌خ

وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ وَعَلَى الأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلا بِسِيمَاهُمْ له‌ نێوان به‌هه‌شتی و دۆزه‌خیه‌کاندا دیوار و په‌رده‌یه‌ك هه‌یه‌، به‌سه‌ر شوێنه‌ به‌رزه‌کانیشه‌وه‌ که‌سانێكی مه‌رد هه‌ن هه‌ردوولا به‌ چاکی ده‌ناسن به‌ هۆی ناونیشانیانه‌وه‌. (کاتێك ڕووده‌که‌نه‌ به‌هه‌شت) بانگ ده‌که‌ن له‌ نیشته‌ جێکانی و ده‌ڵێن: وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ سَلامٌ عَلَيْكُمْ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ (46) سه‌ڵاوتان لێ بێت. ئه‌وانه‌ هێشتا نه‌چوونه‌ته‌ ناوی به‌ڵام به‌هیوان و ئومێدیان هه‌یه‌.

کاتێکیش ڕوویان به‌ره‌و ڕووی دۆزه‌خیان وه‌رده‌چه‌رخێنن ده‌ڵێن: وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ قَالُوا رَبَّنَا لا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (47) په‌روه‌ردگارا مه‌مانگێڕه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سته‌مکاراندا.
وَنَادَى أَصْحَابُ الأَعْرَافِ رِجَالا يَعْرِفُونَهُمْ بِسِيمَاهُمْ
ئه‌وانه‌ی که‌ له‌سه‌ر شوێنه‌‌ به‌رزه‌کانن بانگی که‌سانێك ده‌که‌ن (له‌ دۆزه‌خیان) که‌ به‌ ڕواڵه‌ت و سیمایاندا ده‌یانناسن و پێیان ده‌ڵێن: قَالُوا مَا أَغْنَى عَنْكُمْ جَمْعُكُمْ وَمَا كُنْتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ (48) داروده‌سته‌ و هێز و توانا و ماڵ و سامانتان فریاتان نه‌که‌وت؟!

پاشان پێیان ده‌ڵێن: أَهَؤُلاءِ الَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لا يَنَالُهُمُ اللَّهُ بِرَحْمَةٍ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلا أَنْتُمْ تَحْزَنُونَ (49) ئایا ئه‌وانه‌ ئه‌و که‌سانهن که‌ کاتی خۆی سوێنتان ده‌خوارد ڕه‌حمه‌تی خوا نایانگرێته‌وه‌! ( ئه‌وه‌تا خوا پێیان ده‌فه‌رمووێت): ده‌بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، نه‌ ترس و بیمتان له‌ سه‌ره‌ وه‌ نه‌ غه‌م و په‌ژاره‌ش ده‌‌خۆن. سوره‌تی الأعراف.



پێنجه‌م : داوای ئه‌هلی دۆزه‌خ بۆ ئه‌هلی به‌هه‌شت

و َنَــادَى أَصْحَابُ النَّارِ أَصْحَابَ الْجَنَّةِ  خه‌ڵکی دۆزه‌خ داوایان له‌ خه‌ڵکانی به‌هه‌شت کرد و لێیان پاڕانه‌وه‌ و وتیان أَنْ أَفِيضُوا عَلَيْنَا مِنَ الْمَاءِ أَوْ مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ  نه‌ختێك ئاومان به‌سه‌ردا بڕژێنن، یان به‌شمان بده‌ن له‌و ڕزق و ڕزیانه‌ی که‌ خوا پێی به‌خشیوون. پاشان خه‌ڵکانی به‌هه‌شتیش وه‌ڵامیان دانه‌وه‌ و گوتیان: قَالُوا إِنَّ اللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى الْكَافِرِينَ (50) خوا خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌هه‌شتی له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕان حه‌رام کردووه‌. سوره‌تی الأعراف.

ئاماده‌کردنی نه‌سره‌ت


, 20:32 ,